لە زاخۆ 5 كەس بە تۆمەتی سوتاندنی كەمپی ئاوارەكان دەستگیر كران

"رووداوەكان بەھۆی شۆرتی كارەباوە نەبووە دەستێكی لەپشتە"

K24 - زاخۆ

دوای ئەوەی سێ رووداوی ئاگر كەوتنەوە لە كەمپی ئاوارەکانی شنگال لە کەمپەکانی سنووری قەزای زاخۆ روویاندا، كە بەوھۆیەوە 30 خێمەی ئاوارەكان سوتان، پێنج کەس بە تۆمەتی سوتاندنی كەمپی ئاوارەكان دەستگیرکران.

لەو بارەیەوە مەئمون گولی، بەڕێوەبەری کەمپی چەمشکوی ئاوارەکانی شنگال بە کوردستان24 راگەیاند: "دڵنیاین لەوەی گرووپێک لەپشت ئەم رووداوانەیە و رووداوەکان بەھۆی شۆرتی کارەباوە نەبوونە".

گوتیشی: "دوو رۆژ لەمەوبەر دوو كەس بە تۆمەتی سوتاندنی كەمپ لەلایەن پۆلیسەوە لەناو كەمپەکەوە دەستگیر كران، دوای لێکوڵینەوە ھیچیان لەسەر ئاشكرا نەبووە، بەڵام ھێشتا گومانمان ھەیە لەوەی رووداوەکان دەستی لە پشتەوە نەبێت".

ھەر پەیوەست بەو بابەتەوە سەرچاوەیەک لە ئاسایشی زاخۆ كە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە کوردستان24ی گوت: "سێ کەس بە تۆمەتی ئاگاداربوون لە سوتاندنی خێمەی كەمپی ئاوارەكان، لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون و لێکوڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە و بڕوامان وایە، ھەندێ کەسی دیكەش لەگەڵ ئەو سێ کەسەدا ھەبن و گرووپێک بن".

ھ.م