بازاڕی مێژوویی كوردان لە ئیستانبول بهرههمهكانی باكووری كوردستانی لێدهفرۆشرێت
K24 - ئیستانبول:
لە ئیستانبول بازاڕێكی مێژوويی و جیاواز ھەیە كە زیاتر بە بازاڕی كوردان ناسراوە، لەو بازاڕە بەرھەمە خۆراكی و ھەمەجۆرەكانی شارەكانی باكووری كوردستان دەفرۆشرێن و لە وەرزەكانی ساڵیشدا بەرھەمە سپییايیەكان و بەرھەمی كشتوكاڵی و گیایی لەو بازاڕەدا دەستدەكەوێت، ھاووڵاتیانی كوردی دانیشتووی ئیستانبول بۆ پەیداكردنی ھەر كاڵایەكی كوردی سەردانی ئەو بازاڕە دەكەن.