پەرلەمانی کوردستان: تەقینەوەکانی رۆژئاوای کوردستان سەلماندیان کە دەبێت هەموو یەکڕیز بین
K24 – ههولێر:
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی لەبارەی تەقینەوەکانی شارەکانی قامیشلۆ و عەفرین بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پەیامەکەی پەرلەمانی کوردستان: " وێڕای هاوخەمی و هاوبەشی لە خەمی قوربانیان بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین".
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکە هاتووە: " ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە سەلمێنەری ئەوەیە کە پێویستە هەمووان بە یەکڕیزی و یەکدەستی بۆ بەرگری لە خاک و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان دەست بخەینە ناو دەست".
دەقی پەیامەکەی پەرلەمانی کوردستان
سەرۆکایهتیی پهرلهمانى کوردستان پەیامێکی هاوخهمیى لەبارەی تەقینەوەکانی قامیشلۆ و عهفرین بڵاوکردەوە كه ئهمه دهقهكهیهتی:
پەیامی هاوخەمیی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی تەقینەوەکهی قامیشلۆ و عهفرین-مان بیست کە بووە هۆی شەهیدو برینداربوونی ژمارەیەک لە خەڵکی مەدەنیی ئەو دوو شارە خۆشەویستە، وێڕای هاوخەمی و هاوبەشی لە خەمی قوربانیان بەتوندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین.
ئەنجامدانی ئەو تەقینەوانە سەلمێنەری ئەوەیە کە پێویستە هەمووان بە یەکڕیزی و یەکدەستی بۆ بەرگری لە خاک و بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستان دەست بخەینە ناو دەست.
داوا لە فەرمانگهکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین لە هەبوونی هەر پێویستییەک بۆ هاوکاریکردنی قوربانیان و خەڵکی رۆژئاوای کوردستان درێخی نەکەن.
سهرۆكایهتیی پهرلهمانى كوردستان
11/7/2019
H.J