كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە باران به لێزمه دەبێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستانی گرتەوە و كەشناسی رایدەگەیەنێت، لە ھەندێك كات و شوێنی جیاوازدا لێزمەباران دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باراناوی دەبێت، لە ھەندێك كاتیشدا لێزمەباران دەبێت، لە ناوچە سنوورییەكانیش ئەگەری بەرفر بارین ھەیە.
كەشناسیی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ھەوری تەواو و نیمچە ھەور دەبێت و لەكات و شوێنی جیاوازدا باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.