هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانی به ئه‌لیكترۆنیكردنی راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و كاروباری حكوومه‌تن
K24 – هه‌ولێر:
ھاووڵاتییان بە كردنەوەی ماڵپەڕی نوێی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دڵخۆشن و پێیان وایه، له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌كرێت كائاسانی بۆ راییكردنی مامه‌ڵه و كاروباریان له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
ماڵپه‌ڕی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، وه‌ك ئاماژه‌ی پێكراوه، ماڵپه‌ڕێك نابێت ته‌نیا تایبه‌ت بێت به كاروچالاكییه‌كانی حكوومه‌ت، به‌ڵكو لینكی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌ت و هه‌موو پێداویستییه‌كی راییكردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان و خزمه‌تگوزارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی تایبه‌ت به هاووڵاتیانی تێدا ده‌بێت.
به رای شاره‌زایان، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته ھەنگاوی یەكەمی بە ئەلیكترۆنیكردنی ئیش و كارەكانی حكوومەت.
له لێدوانی‌دا بۆ كوردستان24، هاووڵاتییه‌ك به نیگه‌رانییه‌وه باس له راییكردنی مامه‌ڵه‌كانی له فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كات و ده‌ڵێت: جاری وا ھەبووە چوومەتە فەرمانگەیەك كاتژمێر 9 بووە، كەچی فەرمانبەرەكان خەریكی خواردنی نان و چای بەیانیان بوونە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ھاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی خۆشحاڵن بە بڕیاری کردنەوەی ماڵپەڕی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، وەک ماڵپەڕێکی یەکگرتووی گشت وەزارەت و فەرمانگەکانی حکوومەت، ھاووڵاتیان بڕیارەکە بە گرنگ و پێویست دەزانن و دەستخۆشی لە کار‌و بڕیارەکانی حکومەتی نوێ دەکەن و دەڵێن چاوەڕێی بڕیاری باشترین بە سوودی ھاووڵاتیان.
نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا/ هه‌ولێر
هاوژین جه‌مال/ سلێمانی