نێیمار په‌یوه‌ندی به مه‌شقه‌كانی پاریس سانجێرمان كرده‌وه
نێیمار دا سیلڤا په‌یوه‌ندی به مه‌شق و راهێنانه‌كانی پاریس سانجێرمان كرده‌وه و هۆكاری دره‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ بۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی روون كردۆته‌وه.
رادیۆ مۆنتی كارلۆی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێیمار دا سیلڤا گه‌یشتۆته باره‌گای یانه‌ی پاریس سانجێرمان و به‌شداریی له مه‌شقێكی داخراوی پاری سانجێرمان كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بۆ پاریس سانجێرمان هۆكاری دره‌نگ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه پێنج تیپه گه‌ڕانده‌وه كه ساڵانه به نێوی نێیمار له باشووری رۆژهه‌ڵاتی به‌رازیل به‌رێوه ده‌چێت.
گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار له كاتێكدایه كه ده‌نگۆیه‌كی به‌هێز هه‌بوو كه ئه‌و یاریزانه له‌م هاوینه‌دا بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه نێیمار له باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو له‌گه‌ڵ لیۆناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان كۆده‌بێته‌وه.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.