پێنج هاووڵاتی کورد لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە گیانیان لەدەستدا

کوردستان24 ناوەکانیان ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەکەی ئۆكراینیا لە تاران پێنج ھاووڵاتی كوردیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆكەیەكی ئۆكراینی كە 176 كەسی تێدابوو لە نزیك شاری تاران كەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24، پێنج ھاووڵاتی كورد كە خەڵكی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان بوون لەو فڕۆكەیەدا گیانیان لەدەستداوە.

ھاووڵاتییەكان ناویان سروە پەساوەند، سنوور پورقادری، ئەڤین ئەرسەلانی، ھیوا مەولانی و كوردیا مەولانی بووە.

H.J