داوای لێكۆڵینەوە لە كوشتنی خۆپیشاندەرانی بەغدا دەكرێت

پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ لێکۆڵینەوە لە کوشتنی خۆپیشاندەران کۆببێتەوە.

حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق داوایکرد، سبەی دوو شەممە كۆبوونەوەی بەپەلە و نائاسایی بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەکانی کوشتنی خۆپیشاندەران و بۆردوومانکردنی ماڵی موقتەدا سەدر ئەنجام بدرێت.

هاوکات محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، داوای لە حکومەت و دەزگا ئەمنییەکان کرد، ئەرکی خۆیان لە پاراستنی ئارامی و پاراستنی گیانی هاوڵاتیان ئەنجام بدەن.

بڕیاریشە هەر لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاسای هەڵبژاردنەکان بدرێت.