ئێران دژی پێگه‌ی سه‌ربازی توركیا له سووریا هاته ده‌نگ
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند: "وڵاته‌كه‌ی دژی دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی توركیایه له سووریا و ره‌تیده‌كاته‌وه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21/10/2019 عه‌باس موسه‌وی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "ئێران دامه‌زراندنی پێگه‌ی سه‌ربازی سه‌ر به ئه‌نقه‌ره له ناو خاكی سووریا ره‌تده‌كاته‌وه".
موسه‌وی گووتی: "تاران ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا به رێگای دیپلۆماسی بێت و پێویسته رێز له یه‌كێتی خاكی سووریا بگیرێت".
گوته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیران گووتی: "هیوادارین توركیا له ئۆپراسیۆنه‌كه‌یدا ره‌چاوی لایه‌نه مرۆییه‌كان بكات و پێمانوایه چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا له رێگه‌ی رێككه‌تنه واژۆكراوه‌كانه‌وه ده‌بێت".