شاندێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به سه‌رۆكایه‌تی پشتیوان سادق له ئیتاڵیايه
K24 - ئیتاڵیا:
سه‌ردانی شاندی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ئه‌وقاف و به یاوه‌ری خانمه دیزاینه‌ری كورد شاناز جه‌مال و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا به‌رده‌وامه.
ئه‌مڕۆ دوای سه‌ردانی شانده‌كه بۆ نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێشوازیكردن له‌لایه‌ن رێزان قادر، شانده‌كه له‌گه‌ڵ مۆنسنیۆر پاول ریچارد گاله‌گێر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان و مۆنسنیۆر یۆنو‌ت سترێجاك ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی حكومه‌تی ڤاتیكان كۆبوونه‌وه، كه‌له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له ئیتالیا رێكخرابوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كان، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتالیا به كوردستان 24ی راگه‌یاند, له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ئه‌وقاف له‌سه‌ر بارودۆخی كوردستان و هه‌موو پێكهاته ئاینییه‌كان به گشتی و به‌تایبه‌تی كریستیانه‌كان له عێراق و كوردستان و دیالۆگی هه‌نووكه‌یی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق و هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكوری سوریا كرا و داوایی داوای له به‌ڕێز مۆنسنیۆر پاول ریچارد گاله‌گێر كرد هاریكاری حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن له مانه‌وه‌و هاندانی كریستیانه‌كان كه كوردستان جێنه‌هێڵن و شوێنێكی ئارامه بۆیان، مۆنسنیۆر كالێگه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكانیش دوای به‌خێر هێنانیان، خۆشحاڵی خۆی به‌و هاوكاریانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به كریستیانه‌كان و هه‌موو پێكهاته ئاینییه‌كان له كوردستان و هیوای خواست ئه‌و هاوكاریانه به‌رده‌وام بن
له‌هه‌مانكاتدا دوای چاوپێكه‌وتنی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پاپای ڤاتیكان، خانمە دیزاینەری کورد شاناز جه‌مال، پۆشاکی "پێکەوە ژیان" كه بریتی بوو له سه‌رشانێك (عه‌بایه‌ك) خاچ و مانگ و دوو ئەستێرە و هێماکانی زەردەشتییەکانی له‌خۆگرتبوو، بە سێ هەزار مورو و وردەواڵەی کۆنی کوردیی دروستکردووە و تیایدا هێماکانی هەشت پێکهاتەی جیاوازی کوردستان و عێراقی نەخشاندووە ئامانجیشی ئاشتکردنەوەی ئاینە جیاوازەکانە لەگەڵ یەکتر. ئه‌و سه‌رشانه‌ی پێشكه‌شی پاپا فرا‌نسیسی ڤاتیكان كردوو، پاپاش به خۆشحاڵیه‌وه قه‌بوڵی كرد‌و له‌سه‌ر شانی دانا و كاری ئه‌و خانمه دیزاینه‌ره‌ی به‌رز نرخاند و دووباره جه‌ختی له‌سه‌ردانی كوردستان و عێراق كرده‌وه.