نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى گه‌رماوه‌كه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر ده‌ستىپێكرد
K24 – هه‌ولێر:
پڕۆژه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى گه‌رماوه‌كه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر له‌سه‌ر هه‌مان شێوازی دێرینی خۆی ده‌ستیپێكرد.
به سه‌رپه‌رشتی كۆمیسیۆنى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر، پڕۆژه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
له قۆناغی یه‌كه‌مدا رێكخراوى WMFى ئه‌مه‌ریكى پشتگیری دارایی پڕۆژه‌كه ده‌كات.
هه‌روه‌ها كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر خه‌رجی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی پڕۆژه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه.
له‌و باره‌یه‌وه، پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی هیوای خواست وڵاتان له هاوكاری و پشتیوانى حكومه‌تى هه‌رێم و پارێزگاى هه‌ولێر به‌شداریان هه‌بێت و ته‌واوى به‌رنامه‌كانى ماسته‌ر پلانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى قه‌ڵاى هه‌ولێر ده‌ست پێبكاته‌وه و ببێته ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاری گرنگ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان.