هاوسەرگیرییەک هەڵدەوەشێتەوە دوای ئەوەی باوکی زاوا و دایکی بوکێ پێکەوە هەڵدێن
K24 – ههولێر:
بەهۆی ئەوەی باوکی زاوا و دایکی بوکێ پێکەوە هەڵدێن، ئاهەنگی هاوسەرگیریی بوک و زاوایەک هەڵدەوەشێتەوە.
دوو گەنج لە هەرێمی گوجارات لە هیندستان، دەیانویست ژیانی هاوسەرگیریی پێکبهێنن، بەڵام 11 رۆژ پێش ئاهەنگەکەیان، باوکی زاوا و دایکی بوکێ هۆگری یەک دەبن و بەبێ ئەوەی بە کەس بڵێن، دیارنامێنن.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی تایمز ئیندیا، باوکی زاوا و دایکی بوکێ، یەکتریان ناسیوەتەوە، کە لە تەمەنی هەرزەکاریی خۆشەویستی یەکتربوون، دواتر دیسان پەیوەندییەکەیان نوێ دەکەنەوە، پیاوەکە تەمەن 48 ساڵ و ژنەکە تەمەن 46 ساڵ، بێ گوێ دانە ئاهەنگی منداڵەکانیان، هەڵاتوون و دیارنەماون.
ئەمەش وایکردووە، ئاهەنگ و هاوسەرگیریی دوو گەنجەکە هەڵبوەشێتەوە.