قامیشلۆ.. له به‌رده‌وامی بۆردومانه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون
K24 - قامشیلۆ:
به‌هۆی بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان، ژماره‌یه‌ك بریندار گه‌یه‌نرانه نه‌خۆشخانه‌ی ره‌حمه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، بۆردومانی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆ سه‌ر گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری قامیشلۆ به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه دوو هاووڵاتی سڤیل له گوندی گركی زێرێ برینداربوون.
لاڤه ئه‌سعه‌د، په‌یامنێری كوردستان 24 له قامیشلۆ رایگه‌یاند، یه‌كێك له برینداران چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی بۆ كراوه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش برینه‌كه‌ی سه‌خته و ته‌ندرووستی ناجێگره.
ئ. م