ناوى كانديدى پارتى بۆ جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئاشكرا كرا
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى كۆتايى ئه‌م هه‌فته‌يه، سه‌رۆكى كاتیى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ فراكسيۆنه په‌رله‌مانييه‌كان كۆببێته‌وه بۆ دانانى به‌رنامه‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى 18ى شوبات، كه بڕياره تێيدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تیى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت.
به گوێره‌ى زانيارییه‌كانی په‌يامنێرى كوردستان24، له كۆبوونه‌وه‌ى پێنجشه‌ممه‌دا ئاماده‌كارى بۆ دانانى كارنامه‌ى دانيشتنى رۆژى 18ى شوبات ده‌كرێت، كه بڕياره په‌رله‌مانى كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى كۆببێته‌وه.
به‌پێی زانيارييه‌كانى كوردستان24، له لايه‌ن پارتييه‌وه، هێمن هه‌ورامى بۆ پۆستى جێگرى يه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستنيشان كراوه و له كۆبوونه‌وه‌ى 18ى شوباتدا، به فه‌رمی بۆ ئه‌و پۆسته كانديد ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ پارتى له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له كۆمه‌ڵى ئيسلامى و حزبى سۆسياليست كۆبووه‌وه بۆ تاوتوێكردنى پرسى پێكهێنانى كابينه‌ى نۆيه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێم.
له‌و باره‌يه‌وه، عه‌ممار نه‌جمه‌دين، په‌يامنێرى كوردستان24 رايگه‌ياند، پێش كۆبوونه‌وه‌ى پارتى و كۆمه‌ڵى ئيسلامى، شاندى گفتوگۆى دانوستانكارى يه‌كێتیى نيشتمانى كوردستان، سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسیى پارتييان كردووه.
گوتيشى: سه‌ردانه‌كه بۆ مه‌به‌ستى گه‌ياندنى بۆچوونى مه‌كته‌بى سياسيى يه‌كێتى بووه سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێ و داڕشتنى ده‌قى رێككه‌وتنى نێوان هه‌ردوولا.
له لايه‌كى ديكه‌وه. هه‌ر ئه‌مڕۆ و به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنى پرسى كۆبوونه‌وه‌ى 18ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له فراكسيۆنى لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى توركمان و كريستيان کۆبووه‌وه.