به سروودی ئه‌ی ره‌قیب كۆتایی یه‌كجاره‌كی داعش راگه‌یه‌ندرا
K24- هه‌ولێر:
هه‌سه‌ده به میوزیكی سرووی ئه‌ی ره‌قیب سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیی به سه‌ر داعش و شكستی كۆتایی ئه‌و رێكخراوه‌ی له باغۆز راگه‌یاند، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌سه‌ده داوای له حكوومه‌تی سووریا كرد، له ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌واندا، ددان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ردا بنێت، داوای له توركیاش كرد، ته‌واوی هێزه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه.
له رێوڕه‌سمێكدا له باغۆز، كه بۆ به فه‌رمی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی كۆتایی به سه‌ر داعشدا ساز كرابوو، مه‌زڵوم عه‌بده، فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده، داوای له حكوومه‌تی سووریا كرد، له‌و ناوچانه ددان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ردا بنێت، كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌وان دایه، هه‌روه‌ك داوای له توركیاش كرد، چیتر ده‌ست نه‌خاته كاروباری ناوخۆی سووریا و سه‌رجه‌م هێزه‌كانیشی له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌یان بكشێنێته‌وه.
عه‌بده گوتی: "ئێمه خۆشحاڵین به‌و ده‌ستكه‌وته و رزگاركردنی 5 ملیۆن كه‌س له سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی 52 هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆشه‌ی خاكی وڵات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا، 11 هه‌زار شه‌ڕڤانی هه‌سه‌ده له شه‌ڕه‌كاندا كوژراون و 21 هه‌زاری دیكه‌ش بریندار بوون، وێڕای ئه‌و سڤیلانه‌ی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه كراونه‌ته ئامانج.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هه‌سه‌ده سوپاسی هاوكارییه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیش كرد و قۆناغێكی نوێی جه‌نگی دژ به داعشی راگه‌یاند، به ئامانجی له‌ناوبردنی شانه نهێنییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه به ته‌واوه‌تی.
له سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، كینۆ گابریێل، وته‌بێژی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ته‌واو و كۆتایی به سه‌ر داعش و شكست و كۆتاییهاتن به خه‌لافه‌تی ئه‌و رێكخراوه، كۆبووینه‌ته‌وه".
گابریێل ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "به هاوكاریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی شكستمان به رێكخراوی داعش له دوایین مۆڵگه‌كه‌ی له باغۆز هێنا".
ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كیی به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا له دوا مۆڵگه‌ی له شاره‌دێی باغۆزی سه‌ر به پارێزگای دیرزووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا راگه‌یاند.
H.B