به‌ فه‌رمی، ریال مه‌درید یاریزانێكی فرۆشت

به‌ 4 ملیۆن یۆرۆ زه‌ره‌ر ده‌ستبه‌رداری بوو

تیۆ هێرناندێز بەرگریکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید پەیوەندی بە ریزەکانی ئەیسی میلانی ئیتاڵیاوە کردووە.

سەرچاوەکانی نزیک لە یانە ئیتاڵیەکە بڵاویان کردۆتەوە بەرگریکاری پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە کاتیەکەی لەگەڵ یانەی ریال سۆسیداد گەڕایەوە یانەکەی و دواتریش پەیوەندی بە ریزەکانی ئەیسی میلان کردووە.

سەرچاوەکان ئەوەشیان بڵاوکردۆیەوە ئەم بەرگریکارەی بالی چەپ بەرامبەر20  ملیۆن یۆرۆ درێسی رۆسێنەری لەبەر دەکات.

تیۆ هێرناندێزی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، له‌ هاوینی 2017 له‌ ئاتڵێتیكۆ مه‌دریده‌وه‌ به‌ به‌های 24 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ ریال مه‌درید، به‌ڵام له‌ ریال وه‌ك پێویست ده‌رفه‌تی یاریكردنی پێنه‌درا و ته‌نیا به‌شداریی له‌ 23 یاری كرد و به‌شێوه‌ی خواستن روویكرده‌ ریال سوسیداد، دواتریش یانه‌ی شایانه‌ به‌یه‌كجاری فرۆشتی.

تیۆ هێرناندێز یاریزانی نوێی یانه‌ی ئه‌یسی میلان
تیۆ هێرناندێز یاریزانی نوێی یانه‌ی ئه‌یسی میلان