رێگه‌ی قه‌زایه‌كی هه‌رێمی كوردستان داخرا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی قه‌زای پێنجوێن رایگه‌یاند، به هۆی بارینی به‌فره‌وه رێگه‌ی نێوان سه‌یدسادق – پێنجوێن داخراوه و هاتوچو به ته‌واوی په‌كی كه‌وتووه.
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی پێنجوێن له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ به بەهۆی بارینی بەفرێکی زور رێگەی ملەکەوە داخرا لە ئێستا تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی پاکردنەوەی رێگاکەن.
هه‌روه‌ها هاتووه: "داوا لەشوفێرە بەڕێزەکان دەکەین کاری زۆر پێویست نەبێ سەردانی دەرەوەی شار نەکەن".