سه‌لاحه‌ددين خه‌نده‌ق لێ ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاى سه‌لاحه‌ددين بڕياريداوه به ده‌ورى سنوورى ئيدارى پارێزگاكه‌دا خه‌نده‌ق لێ بدات، به مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له كرده‌وه تيرۆريستييه‌كان و هاتنه ناوه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعش.
تيمى ئه‌ندازياريى و سه‌ربازيى سه‌ر به فه‌رمانده‌يى فيرقه‌ى چوارى پۆليسى ئيتيحادى ده‌ستيان به هه‌ڵكه‌ندنى خه‌نده‌قه‌كه كردووه، كه بڕياره هه‌موو سنوورى ئيدارى پارێزگاكه بگرێته‌وه.
به گوێره‌ى نه‌خشه‌ى خه‌نده‌قه‌كه، پارێزگاى سه‌لاحه‌ددين له هه‌ريه‌ك له پارێزگاكانى ئه‌نبار، نه‌ينه‌وا، كه‌ركووك داده‌بڕێنرێت.
فه‌رمانده‌ى فيرقه‌ى چوارى پۆليسى ئيتيحادى ليوا عه‌لى لامى رايگه‌ياند، ئه‌و خه‌نده‌قه ده‌بێته به‌ربه‌ستێكى به‌هێز بۆ رێگرتن له دزه كردنى چه‌كدارانى داعش بۆ سنوورى پارێزگاكه.
روونيشيكرده‌وه، تيمى ئه‌ندازياريى و سه‌ربازيى فيرقه‌كه‌يان هه‌نگاوێكى گه‌وره‌يان بڕيوه و سه‌ره‌ڕاى لێدانى خه‌نده‌قه‌كه كامێراى چاودێرى داده‌نرێن بۆ چاودێريكردنى جموجۆڵى تيرۆريستان.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييه‌كان داعش له حه‌وزى حه‌مرين و ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌ددين و دياله و كه‌ركووك و نه‌ينه‌وا خۆى رێكخستووه‌ته‌وه و رۆژانه كرده‌ى چه‌كدارى له دژى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق ئه‌نجامده‌دات.