به‌لجیكا.. دوو كورد به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌ستگیركران
K24 – هه‌ولێر:
پۆلیسی به‌لجیكا به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان و مه‌شق پێكردنی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه، دوو كه‌سی كوردی ده‌ستگیركرد.
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئاكی ئیتاڵی بڵاویكرده‌وه، هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی فیدراڵی به‌لجیكا به هاوكاری نووسینگه‌ی پۆلیسی ئه‌وروپی (یۆرۆپۆڵ) و یه‌كه‌ی هه‌ماهه‌نگی دادوه‌ری سه‌ر به یه‌كێتی ئه‌وروپا (یۆرۆجێست) ئه‌و دوو كورده ده‌ستگیركراوون.
سه‌باره‌ت به ناسنامه و زانیاری له باره‌ی ئه‌و دوو كه‌سه‌وه، پۆلیسی به‌لجیكا هیچ زانیارییه‌كی رانه‌گه‌یاندووه.
جگه له به‌لجیكا، له نه‌مسا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و سویسراش، هه‌ڵمه‌تی له‌و جۆره‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر و پشكنین بۆ سه‌ر ماڵی چه‌ند لایه‌نگر و ئه‌ندامێكی په‌كه‌كه ئه‌نجامدراوه.