ھەزار كورد داوای وەزیری لە عادل عەبدولمەھدی دەكەن
K24 - ھەولێر
عادل عه‌بدولمه‌هدی، بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ناردنی سیڤییه‌وه پۆسته وه‌زارییه‌كان به‌كه‌سانی بێ لایه‌ن و به‌توانا بدات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش زیاتر له 40 هه‌زار كه‌س سی ڤی خۆیان ناردووه‌و لەنێویشیاندا نزیكەی ھەزار سیڤی لە ھەرێمی كوردستان نێردراون، به‌ڵام به‌ڕای شاره‌زایانی سیاسی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو سه‌ركه‌توو نابێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی پێگه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنییه‌وه ده‌رگای خۆپاڵاوتنی بۆ حكوومەتی داھاتوو به‌ڕووی هاووڵاتییانی عێراقدا كرده‌وه، له‌هه‌رێمی كوردستانیش نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س سیڤی خۆیان ناردووه بۆ وه‌رگتنی یه‌كێك له پۆسته وه‌زارییه‌كان. یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عێراق سیڤی خۆی بۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی ناردووه بۆ كوردستان24 دەدوێت.
دانا ته‌یب مه‌نمی، ھاووڵاتییەكی ھەرێمی كوردستانە دەیەوێت لە رێگەی پێشكەشكردنی سیڤییەوە ببێتە وەزیری رۆشنبیری عێراق بە كوردستان24 گوت: "زۆرجار لە وڵاتان حكوومەتی تەكنۆكرات سەركەوتوو بووە، ھیوادارین لە عێراقش ئەو ئەزموونە سەركەوتووبێت، ئەوەی بانگەشەی بۆ دەكەن پشك پشكێنەی حزبەكان كۆتایی بێت و دانانی خەڵكی لە پۆستەكان بەپێی پسپۆری و شیاوی بێت و لەمەشیان كورد پەراوێز نەخرێت".
بانگه‌شه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بۆ پێدانی پۆسته وه‌زارییه‌كان به كه‌سانی بێ لایه‌ن و به‌پێی سیڤی، به‌لای شاره‌زایانی سیاسییه‌وه ئه‌و هه‌نگاوه له‌عێرۆاقدا سه‌ركه‌وتوو نابێت، گوایه پۆسته حكوومی و په‌رله‌مانیه‌كان له عێراقدا له‌سه‌ربنه‌مای تایفی و نه‌ته‌وه‌یی له‌نێوان لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژرادندا دا‌به‌شده‌كرێت، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت.
د. سه‌باح سوبحی، شاره‌زای سیاسی دەڵێت: "ئەو ھەوڵەی عادل عەبدولمەھدی بۆ دروستكردنی حكوومەتێكی لەوشێوەیە ھەوڵێكی بێسوودە، لەبەر ئەوەی عێراق سێ بنەمای سەرەكی بەڕێوەدەچێت، ئەویش تایفی و نەتەوەیی و رێكخستنی سیاسییە، واتا ھەموو پلە و پۆستەكان لەسەر ئەو بنەمایە دادەنرێن".
ھ.م