GM و LG کارگەیەکی درووستکردنی پاتری بە 2.3 ملیار دۆلار دادەمەزرێنن
K24 – ههولێر:
کۆمپانیای جەنەراڵ مۆتۆرزی ئەمهریکی و ئێل جی کۆریای باشوور رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی کارگەیەکی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی پاتری بۆ ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان.
بە گوێرەی رێککەوتنەکە هەردوو کۆمپانیاکە هاوکار دەبن ئەمساڵ کارگەیەکی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی پاتری لە ویلایەتی ئۆهایۆ دابمەزرێنن، کە قەبارەی وەبەرهێنانەکەی دەگاتە 2 ملیار و 300 ملیۆن دۆلار.
دامەزراندنی کارگەکە لەسەر بنەمای رێککەوتنی 50 بە 50ـایە لە نێوان ئەو کۆمپانیا بەرهەمهێنەرە ئەمهریکیە و کۆمپانیای بەرهەمە کیمیاییەکانی کۆریای باشوور، بەو هاوپەیمانەتییەش هەزار و 100 هەلی کاری نوێ دروستدەبێت.