زیاد لە 17 کاتژمێر ئینتەرنێت رادەگیرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئۆمێد محەمەد ساڵح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی کردەوە: "به‌پێی خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان، كه له 26-05-2019 تاكوو 16-6-2019 ده‌خایه‌نێت، له‌و ماوه‌یه‌دا 7 رۆژ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، به‌م هۆیه‌وه كۆی ماوه‌ی راگرتنی كاته‌كانی ئینته‌رنێت ده‌گاته 17 کاتژمێر و 30 خوولەک".
هەر بە گوێرەی راگەیندراوەکە: "لەبەر پشووی جەژنی رەمەزان، تاقیکردنەوە گشتییەکان لە 03/06/2019 تا 10/06/2019 رادەگیرێن".
لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: "وه‌كوو ساڵانی رابردوو، به هه‌ماهه‌نگیی نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیارد راوه به راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له رۆژانی ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه گشتیه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و 9 ی بنه‌ڕه‌تی، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی رێگریكردن له گزی و قۆپیه‌كردن".
ئەوەش روون كراوەتەوە: "راگرتنی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له رۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ی 12 ی ئاماده‌یی، له كاتژمێر شه‌شی به‌یانی تاكوو هه‌شت و نیوی به‌یانی ده‌بێت و كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له‌و بڕیاره ئاگادار كراونه‌ته‌وه. بەپێی خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیش، كه له 26-05-2019 تاكوو 16-6-2019 ده‌خایه‌نێت، له‌و ماوه‌یه‌دا 7 رۆژ تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، به‌مه‌ش كۆی ماوه‌ی راگرتنی كاته‌كانی ئینته‌رنێت ده‌گاته 17 سه‌عات و 30 ده‌قیقه".
H.J