تەقینەوەیەکی گەورە لە قامیشلۆ روویدا
K24 – ههولێر:
پەیامنێری کوردستان24 لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، تەقینەوەیەکی گەورە لە گەڕەکی مونیر حەبیب لە سەنتەری شاری قامیشلۆ روویدا و زیانی زۆری بەدواوە بووە.
ئاشکراشیکرد، تەقینەوەکە لە رێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوە و هێزەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی رەوشەکەن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەیەک هاووڵاتی شەهید و برینداربوون و زیانی گیانی زۆری بە دواوە بووە.
H.J