كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك ده‌ستپێ ده‌كه‌ن
K24- كه‌ركووك:
له‌ماوه‌ی ئه‌م ھەفتەیە ئەو شانده کوردییەی کە بڕیارە له نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ گفتوگۆكردن له گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك پێك بھێنرێت، سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ئه‌و پارێزگایه دەکەن و لە گه‌ڵ پێكهاته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان كۆببنه‌وه.
له‌كاتێكیشدا هێشتا گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئەو پێکھاتانە دەستی پێی نەکردووە، بەڵام تورکمان وەك یەکەم پێکھاتە، ئامادەن له‌گه‌ڵ كورد ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن، ھەنگاوی یەکەمیش بۆ بەرزکردنەوەی سەقفی داواکاریەکانیان داوای پارێزگاری شارەکە دەکەن، بەڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی کوردستان۲٤، تورکمان ڕازیە بە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و کوردیش ئامادەیە ئەو پۆستەی پێی بدات تائێستاش لێکتێگەشتن لەنێوانیان ھەیە.
له‌مباره‌یه‌وه ریاز ساری كه‌هیه، سەرۆکی پارتی تورکمان ئیلی رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئێمە ڕێز لە بۆچونی ھەردوو حزبە کوردیه‌کە "پارتی و یه‌كێتی" دەگرین، لەم بابەتە و ڕێزمان بۆ خودی کاندیدەکە "تەیب جەبار" ھەیە ، بەڵام ئێمە بۆچونمان وایە، ھەموو شت لەڕێگای گفتوگۆوە چارەسەربکەین، کورد و عەرەب بۆ ماوەیەك پۆستی پارێزگاری کەرکوکیان وەرگرتوە، داوا دەکەین بۆ ماوەیەکیش ئەم پۆستە لای ئێمە بێت، بەڵام ئێمە دەرگای گفتوگۆ داناخەین".
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتوون، شاندی کوردی لەسەر 3 پۆست گفتوگۆ لەگەڵ عەرەب و تورکمان دەکات، کورد ڕازییە بەوەی کە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بدات بەتورکمان و جێگری پارێزگاریش بۆ عەرەب بێت، بەڵام بەو مەرجەی کە دەنگ بە کاندیدەکەی لیستی برایەتی بدەن بۆ پارێزگاری کەرکوك.
مه‌ریوان نادر، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت: پۆستی پارێزگای پشكی زۆرینه‌یه و كام لایه‌ن له هه‌ڵبژاردن براوه‌یه، ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌و پۆسته.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، تا ئێستا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا هه‌ر به پێكهاته‌ی توركمان دراوه و جێگری پارێزگاریش به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب دراوه، ئێستاش به هه‌مان شێوه ئه‌و پۆستانه وه‌رده‌گرنه‌وه. ئاشكراشییده‌كات، "ئێمه‌ش وه‌ك كورد به‌وه رازین كه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن بۆ توركمان و جێگری پارێزگاریش بۆ عه‌ره‌ب بێت".
یەکێتی و پارتی ده‌یانه‌وێت لەسەر ئاستی عێراق ڕێکكەوتن لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان بکەن و لەسەر ئاستی کەرکوکیش دەیانەوێت لەگەڵ ھێزە سیاسیەکانی شارەکە بگەنە ڕێکكەوتنی کۆتایی لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوك.
H.B