كەشناسی: بەفر و باران بەڕێوەیە
K24 - ھەولێر
شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە بەرەبەیانی رۆژی ھەینییەوە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بارستە ھەوایەكی سارد روو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزن.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، لە ناوچە شاخاییەكانی سنووری پارێزگاكانی ھەولێر و دھۆك بەفر زیاتر دەبارێت و ئاستی بارانبارین لەنێوان 10 - 25 ملم دەبێت.
كەشناسی راشیگەیاند، ئەم شەپۆلەی بەفر و باران تا رۆژی شەممە كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.