ئاگادارييه‌ك بۆ مامۆستايان و مووچه‌خۆرانى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و دارايى و پێشمه‌رگه
K24 – هه‌ولێر:
نوسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، له ئاگادارينامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، هه‌رچه‌نده سبه‌ى پشووه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى دارايى مووچه‌ى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و دارايى و پێشمه‌رگه بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كات.
ده‌قى ئاگادارييه‌كه:
بۆ سەرجەم مامۆستایان و مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی پەروەردە، دارایی و ئابووری و یەکەکانی 70و 80ی هێزی پێشمەرگه.
سبەی دووشەممە 11/3/2019، سەرەڕای ئەوەی پشووی فەرمییە، بەڵام وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەوام دەکات و مووچەی وەزارەتی پەروەردە و هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووری و ھێزەکانی 70 و 80 بەبێ پاشەکەوت دابەش دەکرێت.
نووسینگەی رۆژنامەوانی وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان