"كریستیانۆ له دانانی پلان و ته‌كتیكی یاریكردن یارمه‌تی ماوریزیۆ ساری ده‌دات"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ دانانی پلانه‌كانی زۆرجار به‌شداریی به بیرۆكه و بۆچوونه‌كانی كریستیانۆ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ماوریزیۆ ساری له‌به‌رخاتری كریستیانۆ شێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌ی له به‌رگرییه‌وه بۆ كراوه‌یی و هێرشبه‌ری گۆڕیوه.
دوێنێ ئێواره هاوشانی ماوریزیۆ ساری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس، كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌شداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لۆكۆمۆتیڤ، كریستیانۆ له‌به‌رده‌م میدیاكان دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی كه ساری له ڕووی هێرشبه‌رییه‌وه كاری زۆری كردووه و ئاستی تیپه‌كه‌ی پێشخستووه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه كه ساری و كریستیانۆ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و نهێنی له نێوانیاندا هه‌یه و زۆرجار به‌یه‌كه‌وه پلانه‌كان داده‌ڕێژن، به‌تایبه‌تی ساری بڕیاریداوه له چامپیۆنزلیگ زۆر گوێ له بۆچوونه‌كانی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه بگرێت.