به وێنه.. فه‌رهاد پیرباڵ به ئۆتۆمبێل هێرشیكرده سه‌ر پرسگه‌ی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رهاد پیرباڵ، نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هێرشیكرده سه‌ر پرسگه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی فه‌رهاد پیرباڵدا، زیانی ماڵی به‌ر پرسگه و ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه كه‌وتووه.
فه‌رهاد پیرباڵ، دوای دابڕانی له زانكۆ به ژماره‌یه‌ك كرداری چاوه‌ڕوان نه‌كراو، هه‌ر جارێك هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كان ده‌رده‌بڕێت.
تا ئێستا كاردانه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان نه‌زانراوه و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هیچ لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه.