ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا
K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ى په‌رله‌مانى كوردستاندا، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كرا.
به گوێره‌ى ئه‌نجامى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌م جۆره پۆسته‌كانى ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردران:
ڤاڵا فه‌رید كاندیدی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێوه‌ی كاتی كرایه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان تا ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كاندیدی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته دیاری ده‌كات، كه ئه‌گه‌ری زۆره بێگه‌رد تاڵه‌بانی بێت.
هه‌روه‌ها هێمن هه‌ورامی له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، كرایه جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان.
مونا قه‌هوه‌چی له پێكهاته‌ی تورکمانەکان دوای رێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه توركمانه‌كان كرایه جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان و بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌و پۆسته به‌رده‌وام ده‌بێت.