به ڤیدیۆ.. قوتابییه‌ك 21 كه‌س له هاوڕێ و مامۆستایانی ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی "هه‌واڵه‌كانی كریمیا"، گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی هێرشی قوتابییه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه هه‌فته‌ی رابردوو له ناو یه‌كێك له زانكۆكان له شاری كریچی هه‌رێمی كریمیا، بۆمبێكی ته‌قانده‌وه و دواتریش به چه‌ك، چه‌ند كه‌سێكی كوشت.
رووداوه‌كه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو روویداوه، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ش بڵاویكردووه‌ته‌وه، له كامێراكانی چاودێری وه‌رگیراون، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌ره‌تا قوتابییه‌كه ده‌چێته ناو زانكۆكه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشی پێیه.
به گوێره‌ی وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، ئه‌و قوتابییه ناوی "ڤلادیسلاڤ روسلیاكۆڤ"ـه و له زانكۆی پۆلیته‌كنیكی كریچ ده‌خوێنێت، دوای ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ناو زانكۆ، دواتر چه‌كه‌كه‌ی له ناو جانتا ده‌رده‌هێنێت و ده‌ست به ته‌قه‌كردن له‌و كه‌سانه ده‌كات كه له‌ناو باڵه‌خانه‌ی زانكۆكه‌ن.
به‌هۆی رووداوه‌كه، 21 كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا، 16یان قوتابی بوون و 5یشیان مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری زانكۆكه، دواتریش ئه‌و قوتابییه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ساتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه
تاوانباره‌كه پێشتر فیشه‌كی كڕیوه
ئ. م