كۆنسوڵی گشتی رووسیا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی ده‌كات

كۆنسوڵی رووسیا بۆ مه‌سرور بارزانی: له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونتان په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌وتر ده‌بێت

K24 - هه‌ولێر:

كۆنسوڵی گشتی رووسیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كات به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

له‌و په‌یامه‌دا، ئۆلیگ لێڤین، كونسوڵی گشتی رووسیا له‌ هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نوێ ده‌كات و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌ی بۆ ده‌خوازێ.

له‌و په‌یامه‌دا كونسوڵی رووسیا له‌ هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ئێمه‌ له‌و بڕوایه‌داین له‌رێگای روانگه‌ی تۆوه‌ كوردستان پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت".

هه‌روه‌ها كۆنسوڵی رووسیا له‌ هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وان دڵنیان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی په‌یوه‌ندییه‌ مێژوویه‌كه‌ی نێوان رووسیا و هه‌رێمی كوردستان پته‌وتر ده‌بن له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.

ئ. م