یەکلاکردنەوەی کاتی بەڕێوەچوونی کلاسیکۆ کێشەی تێکەوت
یەکلاکردنەوەی کاتی بەڕێوەچوونی یاریی کلاسیکۆی لالیگا کێشەی تێکەوت، ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەگەڵ ئەنجوومەنی لالیگا لەسەر کاتەکە ناکۆکن.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، گەرچی وابڕیار بوو رۆژی دووشەممە کاتی دواخرانی یاریی کلاسیکۆ رابگەیەنرێت، بەڵام بەهۆی ناکۆکی نێوان یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لەگەڵ ئەنجوومەنی لالیگا لەسەر کاتەکە، یەکلاکردنەوەی کاتەکە دواکەوت و تاکو ئیستاش چارەنووسی کلاسیکۆ نادیارە، بەڵام دەبێت تاکو رۆژی چوارشەممە کاتەکە یەکلا بکرێتەوە.
ریال و بارسا داوا دەکەن رۆژی 18ی دیسێمبەر یارییەکە بکەن، بەڵام ئەنجوومەنی لالیگا دەیەوێت رۆژی 4 یان 7ی دیسێمبەر بکرێت، پێشبینی دەکرێت لەکۆتاییدا ئەنجوومەنی لالیگا پەنا بباتە بەر دادگا بۆ ئەوەی کاتی یارییەکە یەکلا بکاتەوە، کە وابڕیاربوو رۆژی یەکشەممە یارییەکە بکرێت.