هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كان: مه‌سرور بارزانی نوێنه‌ری ئێمه‌یه بۆیه داوای هیچ پۆستێك ناكه‌ین
K24- هه‌ولێر:
موزاحم حوێت، وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و عه‌ره‌به نیشته‌جێیه‌كانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم به نوێنه‌ری خۆیان و سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌زانن، بۆیه داوای هیچ پۆستێك له كابینه‌ی نویی حكوومه‌ت ناكه‌ن.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه حوێت دووپاتیكرده‌وه، "عه‌ره‌بی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، مه‌سرور بارزانی به نوینه‌ری خۆیان ده‌زانن، بۆیه داوای هیچ پۆستێك له حكوومه‌ته‌كه‌یدا ناكه‌ین" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نوینه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان ده‌كات، له‌ناویان عه‌ره‌بی ناوچه جێناكۆكه‌كان و ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "داواكاری هه‌ر عه‌ره‌بێك بۆ وه‌رگرتنی پۆست له حكوومه‌تی هه‌رێم ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه دوو سه‌ركرده‌ی خاوه‌ن ئه‌زموون بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت ده‌ستنیشانكراون، كه ده‌توانن مافی ته‌واوی پێكهاته‌كان له‌به‌رچاو بگرن و نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌ن"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم.
گوتیشی: تا قه‌باره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مان به‌م گه‌وره‌ییه بمێنێته‌وه، ئێمه‌ش له مافه‌كانمان دڵنیا ده‌بین.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا وته‌بێژی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كان گوتی: "به درێژایی ساڵانی رابردوو، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانێكی گه‌وره‌ی ئێمه بووه و به‌گوێره‌ی تواناكانی هیچ پێكهاته‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی بێ‌ئومێد نه‌كردوو، به عه‌ره‌بیشه‌وه، هه‌وره‌ك له یارمه‌تیدانی ئه‌و ئاواره عه‌ره‌بانه‌ی سڵ نه‌كردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆی دۆخی خوێناوی عێراق په‌نایان بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا، هه‌ربۆیه ده‌توانم بڵێم: حكوومه‌تی هه‌رێم به ته‌واوی پێكهاته‌كه‌ی و كاره‌كانییه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان ده‌كات، له‌ناویشیان پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب".
موزاحم حوێت ده‌شڵێت: "هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و ئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی داهاتووی حكوومه‌ت به نوێنه‌ری خۆیان ده‌زانن و پێویست ناكات داوای هیچ پۆستێك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێمه بكات".
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا حوێت گوتی: "هه‌رێمی كوردستان بۆ له‌خۆگرتنی ئاواره و یارمه‌تیدانیان، له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه ده‌ڕوات، كه سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی كورد، مه‌سعود بارزانی دایڕشتووه، هه‌روه‌ك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمیش سه‌ر به هه‌مان ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ی سه‌رۆك بارزانین و په‌یڕه‌وی به‌ها و بنه‌كامانی ئه‌و قوتابخانه‌یه ده‌كه‌ن، بۆیه ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێم به باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تیمان ده‌كات".
H.B