هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گه‌نه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمەریكا ھێزی زیاتر رەوانەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بكات، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ركان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مەریكاش ئاشكرای دەكات كه"تا هه‌فته‌ی داهاتوو، هێزه‌كان له‌و شوێنانه ده‌بن، كه بۆی ره‌وانه ده‌كرێن".
لە بارەی ئەو ھێزەی كە ئەمەریكا بە نیازە رەوانەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی بكات، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ركان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مەریكا، ئاشكرای دەكات: "ئه‌و هێزانه له دژی مووشه‌كه كروزه‌كانی ئێران، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی جه‌نگی، یه‌كه‌یه‌كی ئه‌ندازیاریی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگر پێک دێن".
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ركان له سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مەریكا، ئه‌دمیراڵ مایكاڵ گیڵده‌ی، ئاماژەی بەوە كردووە، ئه‌و پێكهاته سه‌ربازییه‌ی كه له دژی ئێران ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه ده‌كرێت، بریتین له فڕۆكه‌ی به فڕۆكه‌وان و بێفڕۆكه‌وان، كه ئامانجیان چاودێریكردنه، له‌گه‌ڵ به‌تالیۆنێكی پاتریۆت، كه له چوار مووشه‌كهه‌ڵگر پێكهاتوون، یه‌كه‌یه‌كی ئه‌ندازیاریی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی رێكاره‌كانی به‌رگریی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگر.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ره‌وانه‌كردنی هه‌زار و 500 سه‌ربازی دیكه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیشان دا، ئه‌دمیراڵ مایكاڵ گیڵده‌ی و بریكاری راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، له پێنتاگۆن كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان ساز كرد و ئەوەیان خستەڕوو، كه هێزه زیاده‌كه له‌سه‌ر داواكاریی فه‌رمانده‌ی هێزه ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا (CENTCOM)، جه‌نه‌راڵ كێنس مه‌كه‌نزی بووه و تا هه‌فته‌ی داهاتوو، هێزه‌كان له‌و شوێنانه ده‌بن كه بۆی ره‌وانه ده‌كرێن.
راشیانگه‌یاند: "ئه‌و هێزانه له دژی مووشه‌كه كروزه‌كانی ئێران، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و فڕۆكه‌ی جه‌نگین، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی، له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه مووشه‌كییه‌كانی ئێران‌دا به‌تالیۆنێكی پاتریۆتن، یه‌كه‌یه‌كی ئه‌ندازیاریی به‌ن مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی رێكاره‌كانی به‌رگریی و كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی فڕۆكه‌هه‌ڵگره به مه‌به‌ستی بوونی بژارده‌ی زۆرتر له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان. سه‌رجه‌م ئه‌مانه و له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی هه‌زار و 500 سه‌رباز".
گیڵده‌ی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئه‌مەریكا هه‌فته‌ی رابردوو مووشه‌كهه‌ڵگرێكی پاتریۆتی ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه و ماوه‌ی كاری به‌تالیۆنێكی پاتریۆتیشی درێژكردووه‌ته‌وه كه له چوار مووشه‌كهه‌ڵگری پاتریۆت پێكهاتوون و ماوه‌ی كاركردنیان له ناوچه‌كه كۆتاییهاتبوو.
دەربارەی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه ده‌كرێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ركان له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مەریكا رایگه‌یاند: "600 له‌مانه خۆیان سه‌ربه به‌تالیۆنی پاتریۆته‌كانن له ناوچه‌كه كه ماوه‌ی ئه‌ركیان درێژكراوه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه‌ش ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه ره‌وانه ده‌كرێن، له‌خوار هه‌زار سه‌ربازه‌وه‌یه".
ئه‌دمیراڵ مایكاڵ گیڵده‌ی تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرشه‌كانی سه‌ر تانكه‌ره‌كانی سووته‌مه‌نی له كه‌نداو و په‌لاماردانی هێڵی نه‌وت له سعوودیه، له‌لایه‌ن خودی سوپای پاسدارانه‌وه ئه‌نجامدراون و هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووش كه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ئه‌نجامدرا، گرووپه‌كانی پشتیوانییكراو له‌لایه‌ن ئێران ئه‌نجامیانداوه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌می ره‌وانه‌كردنی سه‌ربازه و درێژه‌ی ده‌بێت یان نا، راوێژكاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی بۆ كاروباری ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، كاتی ویڵبارگه‌ر رایگه‌یاند: "ره‌وانه‌كردنی ئه‌م هێزه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌نجامده‌درێت. ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه دیاریكراوه و تواناكانیان، پێمانوایه پێویستن بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كه هه‌یه. به دڵنیاییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له به‌دواداچوون بۆ هه‌ڕه‌شه‌كان و پێداویستیی هێزه‌كانمان. ئه‌گه‌ر هات و هێزی زیاده پێویست بێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئه‌وان، ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هێزه‌كان له چ شوێنێك جێگیرده‌كرێن، كاتی ویڵبارگه‌ر هیچ زانیاریی نه‌دا و ته‌نها رایگه‌یاند: "ئه‌م سه‌ربازانه ره‌وانه‌ی سووریا و عێراق ناكرێن".
ئەمە لەكاتێكدایە كە پەیوەندییەكانی واشنتن و تاران تا دێ گرژتر دەبێت و ئه‌مەریكا به كۆی گشتیی 70 هه‌زار سه‌ربازی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه.
ھ.م
سەرچاوە: ئەنادۆڵ