لە ھەولێر منداڵێك فڕێدەدرێتە سەر شەقام و لە سەرما گیانی لەدەستدا
K24 - ھەولێر
شەوی رابردوو منداڵێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی ھەولێر فڕێدراوەتە سەر شەقام و بەھۆی سەرما و سۆڵ گیانی لەدەستداوە.
كاروان خۆشناو، گوتەبێژی پێشووی پۆلیسی ڤیدیۆیی منداڵەكەی بڵاوكردووەتەوە و لە زاری شایەتحاڵێكەوە دەڵێت، شەوی رابردوو منداڵێك لە گەڕەكی قەڵای نوێی شاری ھەولێر فڕێدراوە و سەگێك لەسەری وەستاوە و پارێزگاری لێكردووە و نەیھێشتووە ھیچ شتێك لێی نزیك بێتەوە و بەیانی كە خەڵك چووەتە سەر منداڵەكە، ئەو سەگە بەرگری كردووە بۆ ئەوەی لە منداڵەكە نزیك نەبنەوە.
راشیگەیاندووە: "دوای گەیشتنی پۆلیس دەرکەوت کە منداڵەکە کوڕە و تەرمەکەی لەلایەن پۆلیسەوە ھەڵگیراوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری كرا".
رائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ھەواڵەكە بۆ كوردستان24 پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند: "دوای ئەوەی منداڵەكە لەلایەن پۆلیس ھەڵگیەراوەتەوە بە خاكسپێردراوە".