سعوودییه: شانبه‌شانی ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودییه، عادل جوبه‌یر، رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه. له هه‌ر شه‌ڕێكدا شانبه‌شانی ئه‌و وڵاته ده‌وه‌ستێت.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "CNN"ـی ئه‌مه‌ریكی گوتی: له‌و بڕوایه‌دام، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت شه‌ڕ روو نه‌دات، جگه له ئێران. هه‌وڵه دیپلۆماتییه‌كان و سزا ئابوورییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن ئێران ناچار بكرێت رازی بكرێت به دانووستان.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی سعوودییه له شه‌ڕێك ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا دژی ئێران ده‌ستیپێبكات، جوبه‌یر گوتیشی: ئێمه هاوپه‌یمانین. شانبه‌شانی یه‌كدی ده‌وه‌ستین. بڕوا ناكه‌م ئه‌مه‌ریكا پلانی شه‌ڕی دانابێت. ده‌یه‌وێت ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكات، كه‌نداو له مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بپارێزێت.
هه‌روه‌ها گوتی: به روونی په‌یاممان بۆ ئێرانییه‌كان ناردووه. ئه‌مه‌ریكاش له رێی ده‌وڵه‌تی سێیه‌مه‌وه په‌یامی ناردووه بۆ ئێران، كه ئێمه شه‌ڕمان ناوێت. به‌ڵام به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆمان ده‌كه‌ین. ده‌شمانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه خۆمان له شه‌ڕ لابده‌ین. چونكه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ هه‌ڵبگیرسێت؛ هه‌موومان زیانمه‌ند ده‌بین.