دوو قوتابی كورد داهێنان له دياريكردنى نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ده‌كه‌ن
K24 - دهۆك:
دوو قوتابی كورد، له كۆلیژی ئیشقی دهۆك، داهێنانێكیان له چۆنیه‌تی ئاشكراكردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كردووه.
ئه‌گه‌رچی دیاریكردنی نه‌خۆشییه‌كه خه‌رجییه‌كی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌و دوو قوتابییه توانیویانه ته‌نها له رێگه‌ی پشكنینی خوێنه‌وه نه‌خۆشییه‌كه ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌وه‌ش به داهێنانێكی نوێی پزیشكی داده‌نرێن.
ئێستا عائیشه عه‌بدولسه‌لام و مه‌روا فه‌یسه‌ڵ، بۆ ئه‌مه‌ریكا بانگهێشت كراون، بۆ ئه‌وه‌ی كاری زیاتر له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام توانای ماددییان هاوكار نییه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌مه‌ریكا و درێژه به‌و داهێنانه بده‌ن.
ئه‌و دوو قوتابییه، سامپڵی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه‌یان له ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و به‌راورد به سامپڵی خوێنی كه‌سانی ئاسایی بكه‌ن و ئهنجامهكهشیان به‌ده‌ستهێناوه.
داهێنانه‌كه بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی پسپۆڕان و پزیشكانی ئه‌مه‌ریكا، ئێستا ئه‌و دوو قوتابیه بۆ به‌شداریكردنی له "ئۆلۆمپیادی جینیه‌س" له ئه‌مه‌ریكا بانگهێشت كراون، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی ماددییه‌وه ناتوانن به‌شداری بكه‌ن.
ئ. م