ئه‌مەریكا رووداوی تەقەكردنەكەی هه‌ولێر سەركۆنە دەكات
K24 - ھەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا مایك پۆ‌مپێیۆ، رووداوی تەقەكردن لە ھەولێر و كوشتنی دیپلۆماتكارێكی توركیا بە توندی سه‌ركۆنه ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا رایگه‌یاندووه: "ئه‌م جۆره ره‌فتاره توندوتیژییانه هیچ پاساوێكیان نییه، جه‌ختیش له سه‌ر پاڵپشتیی حكوومه‌تی توركیا و عێراق ده‌كاته‌وه و سه‌ره‌خۆشیی له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات".
دوای رووداوەكە چەندین وڵات نیگەرانی و پەرۆشیی خۆیان راگەیاند. له لایه‌كی دیكه‌وه گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکەی شاری هەولێری ئیدانە کرد و هاوخەمیی وڵاتەکەی بۆ حکوومەت و گەلی تورکیا دەربڕی.
عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشەکەی هەولێری بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناو برد و رایگەیاند، تیرۆر دیاردەیەکی مەترسیدارە کە زیانێکی زۆری بە وڵاتانی ناوچەکە گەیاندووە.
هاوكات ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركۆنه‌ی رووداوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر ده‌كات و تیایدا هاتووه، وڵاتی قه‌ته‌ر كوشتنی دیپلۆماتكارێكی توركیا له شاری هه‌ولێر به توندی سه‌ركۆنه ده‌كات و داوای لێكۆڵینه‌وه و سزادانی تێوه‌گلاوان له رووداوه‌كه ده‌كات.
هه‌روه‌ها نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كه، رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پاساوێك بۆ ئه‌م هێرشه قێزه‌ونه نییه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشیی له كه‌سوكاری قوربانیان ده‌كات و داوای ده‌ستگیركردنی بكه‌رانی رووداوه‌كه‌ش ده‌كات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردنیش له راگەیەندراوێكدا، هێرشەکەی شاری هەولێری ئیدانە كرد و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
رۆژی چوارشەممە 17/7/2019، لە رێستورانێكی شاری ھەولێر تەقە كرا، بەو ھۆیەوە كارمەندێكی كونسوڵخانەی توركیا و دوو ھاووڵاتی ھەرێمی كوردستان گیانیان لەدەست دا.
ھ.م