دوای سێ هەفتە لە خنکانی تەرمی مێرمنداڵێک دۆزرایەوە

لە کاتی مەلەکردن لە شارۆچکەی دووکان خنکا بوو

K24 – سلێمانی:

دوای سێ هەفتە لە خنکانی مێرد منداڵێکی عەرەب لەزێی دووکان، درەنگانی ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکەی لە سنووری ناحیەی ئاغجەلەر دۆزرایەوە.

قایمقامیەتی قەزای دووکان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمەکە لە سنوری ناحیەی ئاغجەلەر دۆزراوەتەوە.

مێرمنداڵەکە لە دووکان خنکاوە و ماوەی سێ هەفتەیە تیمەکانی مەلەوانی و هێزە ئەمنییەکان بە دوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن.

دۆزینەوەی تەرمی ئەو مێرد منداڵە دوای چەند کاتژمێرێک لە خنکانی گەنجێکی تر هات کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەزێی دووکان لەکاتی مەلەکردن خنکا، بەمەش ژمارەی خنکاوان لە شارۆچکەی دووکان بۆ حەوت کەس تەنها لەم ساڵدا بەرزبووەوە.

 H.J