پێكدادانى سوپاى توركيا و په‌كه‌كه‌ له‌ سنوورى كانى ماسى ببينه‌

تۆپخانه‌كانى توركيا ناوچه‌كانيان تۆپباران كردووه

K24 – دهۆك:

شه‌وى رابردوو، هێزه‌كانى سوپاى توركيا و چه‌كدارانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ سنوورى ناحيه‌ى كانى ماسى رووبه‌ڕووى يه‌ك بوونه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان24، له‌ ده‌وروبه‌رى گونده‌كانى (دويرێ، به‌ربيرێ و بێدۆهێ)، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى روويداوه‌ و تۆپخانه‌كانى توركيا ناوچه‌كانيان تۆپباران كردووه‌.

له‌و باره‌يه‌وه‌، سەربەست ئاکرەیى، به‌ڕێوبه‌رى ناحيه‌ى كانى ماسى بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، شه‌ڕو پێكدادان بۆ ماوه‌ى يه‌ك كاتژمێر به‌رده‌وام بووه‌.

گوتيشى: ئه‌و شه‌ڕه‌ ترس و نيگه‌رانى لاى هاووڵاتيانى دانيشتووى ناوچه‌كه‌ درووست كردووه‌.

ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌رى چۆڵكردنى گونده‌كانى ناوچه‌كه‌ و ئاواره‌بوونى دانيشتوانه‌كه‌يان له‌ ئارادايه‌.