سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هونەرمەند ئەنوەر شێخانی دەكات

سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ رۆڵی ئەنوەر شێخانی هەیە

 K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ شەممە 13/7/2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هونەرمەندی ناسراوی كورد ئەنوەر شێخانی كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ رۆڵی ئەنوەر شێخانی هەبوو لە بواری پێشڤەبردنی هونەر و فەرهەنگ و دەستخۆشی لێ كرد كە لە ساڵانی رابردوو ماندوونەناسانە و بە رۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە خزمەتی هونەری كوردستانی كردووە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای تەندروستی و تەمەندرێژی بۆ هونەرمەند ئەنوەر شێخانی خواست.