"زۆربهی ئهستێره دیارهكانی عێراق له یاریكردن سڕ دهكرێن"
دەستەی دەسپاکی عێراقی لە راپۆرتێکدا داوای لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراقی کردووە کە 72 یاریزانی بە شێوەیەکی کاتی لە تەواوی چالاکییە وەرزشیەکان سڕ بکرێن، بە هۆی ئەوەی کە تۆمەتبارن بە ساختەکاری و دەستکاریکردن لە تەمەنیان.، لەم لیستەدا 12 یاریزانی ئێستای هەڵبژاردەی عێراقی تێدایە و کاتانیچی راهێنەریش هەڕەشەی دەست لەکار کێشانەوە دەکات.
ساڵانێکە گومانی ئەوە هەیە کە یاریزانانی هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق پهنایان بۆ كاری نایاسایی بردووه و دهستكاری تەمەنیان كردووه، له پێناو بەشداریکردن لە پاڵەوانتیەکانی تایبەت لەسەر ئاستی لاوان.
سەرچاوەکانی عێراقی لیستێکیان بڵاوکردۆتەوە کە 72 یاریزان ناویان لەو لیستەدا هاتووە لە رابردوودا ناسنامەی ساختە و هەروەها دەستکاریان لە تەمەنیان کردووە، کە چەندین یاریزانی دیاری ئێستای هەڵبژاردەی عێراق ناویان لەو لیستەدا هەیە.
شێرەکانی رافیدەین لەسەر ئاستی لاوان لە ساڵانی رابردوو هەمیشە توانیویانە ئاست و ئەنجامی باش بەدەست بێنن، بە جۆرێک لە هەندێ پاڵەوانتیەکانی گومانی زۆر لەسەر تەمەنی یاریزانەکان دروست دەبوو، بەڵام هیچ سەرە داوێکیان لەو کارە نایاساییانە نەدۆزرایەوە.
لەم لیستەی کە بڵاوکراوەتەوە، 12 یاریزانیان ئێستا لە ریزی هەڵبژاردەی عێراقن و ئامادەکاری بۆ پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە جامی جیهانی 2022 دەکەن، ئەمەش کاریگەرییەکی مەزنی لەسەر هەڵبژاردەکە دەبێت.
دەستەی دەستپاکی عێراقی لە نوێترین راپۆرتیدا داوای لە فێدراسیۆنی تۆپی پێ عێراق کردووە ئەو 72 یاریزانەی کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، بە شێوەیەکی کاتی لە هەموو جۆرە چالاکییەک سڕ بکرێن، تا ئەو کاتەی لێکۆلینەوەی ووردیان لەگەڵدا دەکرێت.
دوای بڵاوبونەوەی راپۆرتەکەی دەستەی دەستپاکی عێراقی، سریچکۆ کاتانیچ راهێنەری سلۆڤینیایی هەڵبژاردەی عێراق هەرەشەی کردووە، لە ئەگەری سڕ کردنی یاریزانەکانی هەڵبژاردەکەی، ئەوا ئامادە نییە لە پۆستەکەی بەردەوام بێت، چونکە ئەوان ئامادەکاری پێش وەختەیان بۆ ئەم گرفتە نەکردووە.
دیارترین ئەو یاریزانانەی کە دەستەی دەستپاکی عێراقی داوای کردووە بە شێوەی کاتی لە چاڵاکیەکان سڕ بکرێن، موهەنەد عەلی، بەشار رەسەن، هومام تارق، سەفا هادی، عەلی عەدنان و چەندان یاریزانی دیکەن.
جیا لهوهش ناوی شێرکۆ کەریمی یاریزانی كوردی تێدایه كه ئێستا له خولهكی ئهورووپا یاری دهكات.