ئهوانهی بههۆی داعش ئاوارهبوون جارێكی دیكه ئاواره دهبنهوه
K24 - ههولێر:
رۆژی 22ى ئاب رۆژی جیھانی زیندووراگرتنی قوربانیانی توندوتیژیيە بەھۆی بیروباوەڕی ئایینی یان باوەڕەوە.
کوردستان 24 چیرۆکی خێزانیکی عەرەبی سووننە دەگێڕێتەوە، کە بەھۆی ستهمی میلیشیاكان و شەڕی تائیفی ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە.
ئێستاش زیاتر لە 700 ھەزار ئاوارە بەھۆی ترسیان لە توندوتیژی، لە کەمپەکانی ھەرێم ماونەتەوە، بەشێکی زۆر لەو ھاووڵاتیانەی ئاوارە دەبن لە عێراق بەھۆی جياوازى ئايين و مهزههبهوهیه.
حاجی فاتيمە چەند کاتژمێرێکە گەڕاوەتەوە ناوکەمپى حهسهن شام، ئهو بههۆی جياوازى ئايين و مهزههبهوه چوار جار ئاوارە بووە و دەڵێت: "ئەگەر ئێمە سەردەمانێك بەھۆی داعشەوە ئاوارابووبین، بەڵام ئێسە من دووبارە بەھۆی ئەوەی کە سووننەم لە سەڵاحەدین ھەڵھاتوم .
لە کاتی ھاتنی داعش بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ملیۆنێك و 700 ھەزار ھاووڵاتی بەھۆی ئایين و باوهڕى جياجیا و توندوتیژییەوە ئاوارەبوون، لە ئێستاشدا زیاتر لە 700 ھەزار ئاوارە بەھۆی ترسیان لە توندوتیژی لە کەمپەکانی ھەرێم ماونەتەوە.
ئ. م