نەنە کوکو گەیشتە وەزارەتی کار

پێشوازی لێکرا

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ پپێنجشەممە، کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە دایە ئامینە ناسراو بە نەنە کوکو کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کار، لە رابردوودا، کوێستان محەمەد، دایە ئەمینەی بەسەر کردبووەوە و داواکاراییەکانی جێبەجێکردووە.

کوردستان24 وەک یەکەم میدیا، لە راپۆرتێکدا ژیانی نەنە کوکو خستبووەڕوو کە لە کوخێکدا لەگەڵ هاوسەرەکەی ژیانی بەسەر دەبرد لە شاری سلێمانی، دواتر لایەنە پەیوەندیدارەکان بەدەم داواکارییەکانی نەنە کوکو هاتن و هەوڵی باشتر کردنی ژیانی دەدەن.

چیرۆکی نەنە کوکو

 

H.J