به‌غدادی ده‌ست به كوشتنی سه‌ركرده‌و چه‌كداره‌كانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 10/10/2018 رایانگه‌یاند: "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی رێبه‌ری رێكخراوی داعش فه‌رمانی له‌ناوبردنی سه‌دان چه‌كدار و سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ی ده‌ركردووه‌و ژماره‌یه‌كیانی كوشتووه".
سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان ده‌ڵێن: "یهغدادی فه‌رمانی له‌ناوبردنی 320 چه‌كدار و سه‌ركرده‌ی ریكخراوهكهی به پاساوی خیانه‌تكردن له "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" ده‌ركردووه و پێیوایه به‌هۆی ئه‌وانه‌وه داعش دووچاری شكست و زیانێكی زۆربووه‌ته‌وه له عێراق و سووریا".
به‌غدادی لیستی ژماره‌یه‌ك له گه‌وره سه‌ركرده‌كانی داعش له عێراق و سووریای بۆ له‌ناوبردنیان ئاماده‌كردووه‌و كوشتنی ژماره‌یه‌كیشیان به كرده‌یی ده‌ستیپێكردووه و هه‌ر یه‌كه له "ئه‌بو به‌ڕائی ئه‌نساری، ئه‌بو ئیمان موه‌حید، ئه‌بو قهسمی حه‌له‌بی و مه‌روان حه‌دیدی سووری و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی كوشتووه و به‌شێكیان ئه‌میرن، ئه‌وه‌ش وای له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه كردووه رابكه‌ن و ده‌ترسن ناوی ئه‌وانیش له‌و لیستانه‌دا بێت. چونكه زانیاری ئه‌وه دزه‌یپێكراوه كه لیستی دیكه‌ش هه‌ن بۆ له‌ناوبردنی "ناپاكه‌كان"ـی ناو داعش.