تره‌مپ و ئه‌ردۆغان پرسى دياركردنى ناوچه‌يه‌كى داماڵراويان له باكوورى سووريا تاوتوێكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به ره‌وشى سووريا و دامه‌زراندنى ناوچه‌يه‌كى داماڵراو له چه‌كيان له باكوورى سووريا تاوتوێكرد.
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، هه‌ردوو سه‌رۆكى توركيا و ئه‌مه‌ريكا باسيان له درووستكردنى ناوچه‌يه‌كى "خاڵى له تيرۆر"يان كردووه، كه له باكوورى سووريا ديار بكرێت.
له به‌ياننامه‌كه‌دا باسى ئه‌وه‌شكراوه، كه ئه‌ردۆغان پێشوازى له بڕيارى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا كردووه. هه‌روه‌ها ئاماده‌يى ته‌واوى توركياشى ده‌ربڕيوه بۆ هه‌موو جۆره هاوكارييه‌كى ئه‌مه‌ريكا له باره‌ى كشانه‌وه‌ى سوپاكه‌ى له خاكى سووريا.
به گوێره‌ى به‌ياننامه‌كه، ئه‌ردۆغان به تره‌مپى وتووه، "توركيا كێشه‌ى له‌گه‌ڵ كورد نييه و ته‌نيا مه‌به‌ستى ئه‌و رێكخراوه تيرۆريستيانهيه كه هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا باسيان له نه‌خشه‌ڕێگه‌ى شارى منبج كردووه، كه ساڵى رابردوو له باره‌يه‌وه رێككه‌وتبوون.
له به‌رامبه‌ريشدا تره‌مپ جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه رێگرى بكرێت له قۆستنه‌وه‌ى هه‌ر ده‌رفه‌تێك كه مه‌به‌ست لێى درووستكردنى ئاسته‌نگ بێت له‌به‌رده‌م كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له خاكى سووريا.
ئه‌مه‌ريكا رۆژى 19ى ديسه‌مبه‌رى رابردوو، بڕياريدا هێزه‌كانى له سووريا بكێشێته‌وه.
بڕياره‌كه‌ى ئه‌مه‌ريكا هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ئامادهكارييهكانى سوپاى توركيا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات كه توركيا به درێژكراوه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستانيان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات و به گرووپى "تيرۆريستيى" ناويان ده‌بات.
پێش ئه‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌ى نێوان ئه‌ردۆغان و تره‌مپ، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، له تويتێكدا رايگه‌ياند، ئابوورى توركيا وێران ده‌كه‌ين ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر كوردانى سووريا، ئه‌وانه‌ى شه‌ڕى داعشيان شان به شانى ئه‌مه‌ريكا كردووه.
هه‌روه‌ها تره‌مپ رايگه‌ياندبوو، ده‌خوازێت ناوچه‌يه‌كى دابڕاو له باكوورى سووريا به مه‌وداى 20 ميل درووست بكات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسايشى كورد و رێگرتن له هه‌راسانكردنى توركيا.
سه‌باره‌ت به‌و پێشنيازه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌يدا، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ رايگه‌ياند، دامه‌زراندنى ناوچه‌ى دابڕاو له سووريا بيرۆكه‌ى ئه‌مه‌ريكا نييه و پێشتر بۆ يه‌كه‌مجار ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركيا ئه‌و پێشنيازه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر