لایه‌نه‌كانی عێراق له‌ باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور ناكۆكن

رێككه‌وتن له‌ سه‌ر هه‌مواری ته‌واوی مادده‌كانی ده‌ستوور نه‌كراوه‌
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

لیژنەی هەمواری دەستوور له‌ 50%ی کارەکانی تەواو کردوە و تا ئێستا لەسەر ئەو ماددانەی دەستوور كه‌ هەموار دەکرێنەوە نەگەیشتوونەتە رێککەوتن و ماووەی دوو مانگیش لەبەردەم لیژنەکە ماوە بۆ تەواوکردنی کارەکانیان و لیژنەکە لەسەر ماددەی 142 گەشتونەتە رێککەوتن، کە دەستوور بەو ماددەیە هەموار بکرێتەوە.

ئه‌و ماددانه‌ش كه‌ رێککەوتنیان لەسەر نەکراوە بریتین له‌ دیاریکردنی کاندید بۆ سەرۆك وەزیران، دامەزراندی ئەنجوومەنی فیدراڵی و کەمکردنەوەی رێژەی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران.

ڤیان سەبری، ئەندامی لیژنەی هەمواری دەستووری عێراق له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: هێشتا ناكۆكی له‌سه‌ر زۆر خاڵ ماوه‌ و ناڕوونی له‌ هه‌ندێكیان هه‌یه‌، هه‌وڵه‌كانیش بۆ گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن به‌رده‌وامن.

له‌كاتێكیشدا کورد ترسی لە هەمواری دەستوور هەیە، بەڵام ئەو ماددەیەی دەستووری پێ هەموار دەکرێتەوە لە بەرژەوەندی کورد دەبێت، لە بارەی ئەو ماددانەش كه‌ لە دەستوور هەموار دەکرێنەوە، عوسمان عەلی: پسپۆری دەستووری باس لە باش و خراپی هەموارەکە دەکات و دەڵێت: کورد لە هەمواری دەستوور لاواز چووەتە پێشەوە.

تا ئێستا نە نوێنەرانی کورد لە لیژنەی هەمواری دەستوور و نە پسپۆرانی دەستوور و لایەنە سیاسیەکانیش دڵنیا نین هەمواری دەستوور لە بەرژەوەندی کورد دەبێت یان نا، ئاخۆ مافەدستووریەکانیش دەکەونە مەترسیەوە یان نا، ئەوەی کورد چاوی لێیەتی ئه‌وه‌یه‌، هەوڵ دەدات هەمواری دەستوور بە رێککەوتن بێت و له‌ ماوەی ئەم دوو مانگەی لە بەردەم لیژنەکە ماوە رێککەوتن بکرێت.

H.B