سه‌در: هیچ سیاسییه‌ك بۆی نییه سبه‌ی به‌شداری له خۆپیشاندان بكات
K24 – هه‌ولێر:
په‌یجێكی نزیك له موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڵاویكرده‌وه، موقته‌دا په‌یامێكی نوێی ئاراسته‌ی خۆپیشانده‌ران كردووه و رایگه‌یاندووه، پێویسته به‌شداریكردنی سیاسییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌یدا قه‌ده‌غه بكرێت و رێگه‌ی پێ نه‌درێت.
په‌یجی "صالح محمد العراقي"، كه به نزیك له موقته‌دا هه‌ژمار ده‌كرێت، بڵاویكرده‌وه، بۆ خۆپیشاندانی سبه‌ی هه‌ینی، سه‌در، په‌یامی ئه‌وه‌یه، هیچ ئاڵایه‌ك جگه له ئاڵای عێراق هه‌ڵنه‌كرێت و هیچ كه‌سێكی سیاسی به‌شداری تێدا نه‌كات.
په‌یجه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه: به‌شداری كه‌سه سیاسییه‌كان له خۆپیشاندانه‌كه‌ی سبه‌یدا قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ته‌نانه‌ت سه‌رایاكانی سه‌لامیش، كه سه‌ر به موقته‌دا سه‌درن، بۆیان نییه ئاڵای خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، بڕیاره سبه‌ی خۆپیشاندانێكی فراوان به به‌شداری ملیۆنێك هاووڵاتی له به‌غدا به‌ڕێوه‌بچێت.