مانگی سووری كوردی ئامارێكی نوێی راگه‌یاند

ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی راگه‌یاند

K24 – هه‌ولێر:

مانگی سووری كوردی له‌ رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، له‌ ده‌ستپێكی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا، 165 هاووڵاتی شه‌هید بوون، كه‌ 11یان منداڵ و 35یان ئافره‌تن.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌ چوارچێوه‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی، ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتن، له‌سه‌ر رێگه‌ی گرێ سپی كه‌وتووه‌ته‌ ده‌ست میلیشیاكان و به‌ تاڵان براوه‌.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌، میلیشیاكان ده‌ستیان به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی مه‌بروكه‌دا گرتووه‌ و 15 خێزانی ئاواره‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ده‌ست میلیشیاكان و چاره‌نووسیان نادیاره‌.