به‌ فه‌رمی، ئه‌یسی میلان راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان كرد

ئه‌م راهێنه‌ره‌ یه‌كه‌مین ئه‌زموونی له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیتالیا تاقی ده‌كاته‌وه‌

مارکۆ جیامپاولۆ بە فەرمی وەکو راهێنەری نوێي یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا له‌ شوێنی گاتوزۆ دەست نیشانکرا.

دوای ئەوەی گێنارۆ گاتوزۆ وازی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ئەیسی میلان هێنا، بەرپرسانی ئەم یانەیە بۆ وەرزی داهاتوو مارکۆ جیامپاولۆ وەکو راهینەری نوێ یانەکەیان دەست نیشانکرد و راهێنەرە ئیتاڵیەکە بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرپەرشتی رۆزێنەری دەکات.

راهێنەرە 51 ساڵیەکە لە ساڵی 2016ـەوە راهێنەرایەتی سامپدۆریا دەکات و دوای کۆتایی هاتنی وەرزی ئەمساڵیش گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا هەڵوەشاندەوە.

بەم شێوەیە یانە گەورەکانی ئیتاڵیا وەرزی داهاتوو لەگەڵ راهێنەری نوێ دەست بە رکابەرییەکانی دەکەنەوە.